سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی زەوییەک لە زیادکردنی ئاشکرادا دەفرۆشێت

کوردستان 01/05/2023

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

لە بڵاوکراوەیەکدا، سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند کە زەوییەک لە زیادکردنی ئاشکرادا دەفرۆشێت.

ئەمشەوی دووشەممە، سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند:" ئاگاداری هاووڵاتیان و سەرمایەدارانی شاری سلێمانی دەکەین کە زەوی ژمارە ( ١٣٠/٢٨٥) کەرتی ١ مەلکەندی-دەباشان بەڕووبەری (٢٦’٦،٩٥٥)م لە رۆژی ١١ی ئایاری ٢٠٢٣ بەزیادکردنی ئاشکرا دەفرۆشرێت".

راشیگەیاندووە:" هەرکەسێک خوازیارە بەشداربێت دەتوانێت سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانیی بکات بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر لەوبارەیەوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا