سەرۆکی شارەوانی سلێمانی لەرێگەی تۆڕەکۆمەڵاتییەوەکانەوە وەڵامی هاوڵاتییان دەداتەوە

کوردستان 17/05/2023

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

دوای ئەوەی دانیشتووانی گەڕەکی نوێی تاڤگە لە شاری سلێمانی لەرێگەی فەیسبووکەوە داوای جێبەجێکردنی پڕۆژەی خزمەتگوزارییان لەگەڕەکەیان کرد، سەرۆکی شارەوانیش لەرێگەی کۆمێنتەوە وەڵامی دانەوە.

دانیشتوانی گەڕەکی نوێی تاڤگە (شەشەکان) لە بانگەوازێکدا باسیان لەوەکردووە:" داوا له لەیلا عومەر سەرۆکی شارەوانی دەکەین خزمەتگوزاری سەرەتایمان بۆ دابین بکەن و ئاوڕێک لە بارودۆخ و ژیانمان بدەنەوە، کە نزیکەی 15 ساڵ زەوییەکانمان ئیفرازکراوە و تاپۆیە، بەڵام تاکو ئێستا هیچ خزمەتگوزارییەکی بۆ نەهاتووە ".

لە بانگەوازەکەدا ئەوەش هاتووە:" زیاتر لە سەددان ماڵ لەو گەڕەکە نیشتەجێن و لە دۆخێکی خراپدا بە ناچاریی ژیان بەڕێدەکەن ".

لەیلا عومەر، سەرۆکی شارەوانی سلێمانی لەرێگەی کۆمێنتەوە ئاماژەی بەوەکردووە:" لە ماوەكانی رابردوودا بەدواداچوونمان بۆ داواكاری دانیشتووانی ئەم گەڕەكە كردووە و لە ئێستادا نێردراوە بۆ وەزارەت بۆ پەسەندکردنی، بەڵام هێشتا لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار وەڵام نەدراونەتەوە ".

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا