لە ویلایەتی مۆنتانای ئەمەریکا، بەکارهێنانی تیکتۆک بە تەواوەتی
قەدەغەکرا.
ماڵپەری بی بی سی بڵاویکردەوە:" لە مۆنتانا وەک یەکەم ویلایەت لە
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، بەکارهێنانی بەرنامەی تیکتۆکی چینی لە هاوڵاتییان
تێدا قەدەغەکرا".
ئاماژەی بەوەشکرد:" چیدیکە فرۆشگاکانی تایبەت بە ئەپڵیکەیشنی
ئامێرە زیرەکەکان لە ویلایەتی ناوبراو بۆیان نییە ئەپی تیکتۆک پێشکەش بە
بەکارهێنەران بکەن".
هاوکات کۆمپانیای خاوەنداری تیکتۆک باسیلەوەکرد:" قەدەغەکردنی
بەرنامەکە لە مۆنتانای ئەمەریکا پێشێلکردنی مافی ئازادی تاکەکەسییە".
بەشێک لە حکومەتەکانی جیهان بەکارهێنانی تیکتۆکیان لە هاولاتییان و
فەمانبەرەکانیان سنووردارکردووە، نیگەرانییەکان سەبارەت بە تیکتۆک سەبارەت بەوەن
کە گومانی سیخوڕیکردن لە رێگەی بەرنامەکەوە بوونی هەیە.
پێستر چەندینجار کۆمپانیای خاوەنداری تیکتۆک رەتیکردووەتوە لە رێگەی
بەرنامەکەوە هیچ زانیارییەک کۆبکاتەوە و سوودی لێوەربگرێت.