بە ڤیدیۆ؛ ژن و پیاوێک بەهۆی وێنەگرتنەوە لە شوێنێکی بەرزەوە دەکەونە خوارەوە

هەمەرەنگ 18/07/2024

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

چی روویدا: لە هیندستان ژن و پیاوێک لەسەر پردێکی بەرزی تایبەت بە هێڵی شەمەندەفەر سەرقاڵی وێنەگرتن دەبن، لەوکاتەدا شەمەندەفەرەکە لێیان نزیک دەبێتەوە و بەهۆیەوە خۆیان هەڵدەدەنە خوارەوە.

سەرچاوە: رۆژنامەی "Times Of Iindia" بڵاویکردەوە:" رووداوەکە لە ناوچەی راجیستان لە وڵاتی هیندستان روویداوە و بەرزی پردەکەش 27 مەتر بووە، ژن و پیاوەکەش بە سەختی برینداربوون".

چی تر: ئەو ژن و پیاوە لەکاتی وێنەگرتن لەسەر پردەکە، تێبینی ئەوەیان نەکردبوو کە شەمەندەفەرەکە لێیان نزیک بووەتەوە، بەهۆیەوە لە ترسی پێکدادانیان لەگەڵ ئەو شەمەندەفەرە خۆیان هەڵداوەتە خوارەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا