فازڵ میرانی: ئەمەریکا هەڕەشەی لە پارتی و یەکێتی نەکردووە

کوردستان 18/05/2023

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

فازڵ میرانی، لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی رایگەیاند، ئەمەریکا هەڕەشەی لە پارتی و یەکێتی نەکردووە، بەڵکو فشاربووە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن.

لە دیمانەیەکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا، فازڵ میرانی لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی رەتیکردەوە ئەمەریکا هەڕەشەی لە پارتی و یەکێتی کردبێت. وتیشی "ئەو جۆرە دەنگۆیانە هی ڕۆژنامەیەکە یان هی کەسێکە کە سوود لەوە دەبینێت. دەشڵێت پاشان ئەمەریکا بۆچی هەڕەشە بکات؟. پارتی و یەکێتی نە سوریایە و نە عێراقە و نە ئەفغانستانە".

هەروەها باسی لەوە کرد:" ئەگەر ئەمەریکا فشار بخاتە سەر پارتی و یەکێتی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن، مانای ئەوە نییە هەڕەشە دەکات، بەڵکو فشارێکە لە بەرژەوەندی پارتی و یەکێتیدایە".

لەبارەی واژۆکردنی رێککەوتنی ستراتیژی لە نێوان یەکێتی و پارتیدا، فازڵ میرانی وتی:" هیچ ڕێگرییەک نابێت، وە بەرژەوەندی کوردستانیشی تێدایە، ئێمە پێش ساڵی نەوەدەکان شەڕی خراپترمان کردبوو ڕێککەوتنامەی ستراتیژیمان کرد من حەزدەکەم کەسێکی بێلایەن بێت، بڵێت پارتی و یەکێتی زیانیان لەم ڕێککەوتنامە ستراتیژییە کردووە هەر بەو ڕێککەوتنامە ستراتیژییە (مام جەلال) بووە بە سەرۆک کۆمار و جەنابی سەرۆک بارزانی بووە سەرۆکی هەرێم و وەزارەتەکانمان هاوبەش کردەوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا