سەبارەت بە هێرشەکانی شەوی رابردووی سەر یەکێک لە یاریزانەکانی یانەکە،
یانەی ریاڵ مەدرید بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاوکردەوە.
یانەی ریاڵ مەدرید لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند:" بە توندرین شێوە
ئیدانەی ئەو هێرشانە دەکەین کە بەرامبەر یاریزانی یانەکەمان ڤینیسیۆن جۆنیۆری
بەڕازیکی ئەنجامدران".
ئاماژەی بەوەشکرد:" پێمانوایە، ئەو جۆرە هێرشانە تاوانی کینەیی
دروسدەکەن، بۆیە لە نوسینگەی داکاری گشتی سکاڵامان تۆمارکردووە سەبارەت بە
رووداوەکەی شلەوی رابردوو".
شەوی رابردوو لە میانەی بەڕێوەچوونی یاری نێوان ڤالانسیا و ریاڵ مەدرید لە
خولی ئیسپانی، بەشێک لە هاندەرەکانی یانەی ڤالانسیا وشەی رەگەزپەرستیان دژ بە
ڤینیسیۆس بەکارهێنا و بە مەیمون بانگیان دەکرد.
دوابەدوای کۆتاییهاتنی یارییەکە، سەرجەم یاریزانانی ریاڵ مەدرید پشتگیری
خۆیان لە رێگەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە بۆ ناوبراو دەربڕی، دواتریش حکومەتی بەڕازیل
لە بەیاننامەیەکدا هەمانکاری کرد و بەشێکی زۆری یاریزانە بەڕازیلییەکانیش پشتگیری
خۆیان بۆ یاریزانەکە دەربڕی.