نوێنەرانی پارتی لە کۆبوونەوەکە کشاونەتەوە،، لیژنەی دارایی ماددەی ١٣ی ناو پرۆژەیاسایی بوودجە تایبەت بە هەرێم پەسەندکرد

عێراق 25/05/2023

Alternate Text

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمان ئاشکرایکرد، لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر گۆڕانکارییەکانی ماددەکانی ناوپرۆژەیاسایی بوودجە تایبەت بە هەرێم داوە و بەپێی گۆڕانکارییەکانیش، هەرێمی کوردستان پابەنددەبێت بە رادەستکردنی نەوت بە کۆمپانیای سۆمۆ بۆ هەناردەکردنی.

مستەفا سەنەد، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە تویتێکدا بڵاویکردووەتەوە:" لە کۆبوونەوەی ئەمشەوی لیژنەی دارایی، لیژنەکە بە کۆی دەنگی ماددەی ١٣ی پرۆژەیاسای بوودجە تایبەت بە هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری تێداکراوە".

ئەوەشی خستەڕوو:" بەگوێرەی هەمواری ماددەکە، دەبێت هەرێمی کوردستان پابەندبێت بە رادەستکردنی نەوت بە کۆمپانیای سۆمۆ بۆ هەناردەکردنی یاخود بەبازاڕکردنی لەناوخۆدا، هەروەها لە ماددەکەدا هاتووە، دەبێت لەلایەن وەزیری داراییەوە هەژمارێکی بانکی بۆ ئەو بابەتە بکرێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا پابەندبن بە جێبەجێکردنی مەرجەکانی خەرجکردنی شایستە داراییەکان".

راشیگەیاندووە:" وەکو ناڕەزایەتییەک لە گۆڕانکارییەکانی ماددەکەدا، نوێنەرانی فراکسیۆنی پارتی لە کۆبوونەوەکە کشاونەتەوە".

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا