لە ئەمساڵدا عێراق زیاتر لە 491 هەزار تۆن بەرهەمی کشتوکاڵی هەناردە کردووە

عێراق 26/07/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: تەنها لە ئەمساڵدا زیاتر لە 491 هەزار تۆن بەرهەمی کشتوکاڵی لە عێراقەوە هەناردەی وڵاتانی دیکە کراوە.

کێ وتی: میساق عەبدولحسێن بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند: جگە لەو بەرهەمە کشتوکاڵییانەی هەناردە کراون، زیاتر لە 30 هەزار سەر ئاژەڵیش رەوانەی دەرەوەی وڵات کراوە.

زیاتر: ژمارەی ئەو بەرهەمە کشتوکاڵییانەی هەناردەی دەرەوەی وڵات کراون 27 بەرهەمە و هەوڵ دەدرێت زیاتر گرنگی بە بەرهەمە کشتوکاڵییەکان بدرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا