یەکێتی گێڕانەوەی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی لە پرۆژەیاسای بوودجەدا جێگیرکرد

عێراق 25/05/2023

Alternate Text

بەهەوڵی فراکسیۆنی یەکێتی گێڕانەوەی پاشەکەوتی فەرمانبەران لە پرۆژەیاسای بوودجە بە رێژەی ٪١٠ی جێگیرکرا و سەرۆکی فراکسیۆنەکەش دەڵێت، ئەو بەڵێنەی بە فەرمانبەرانی هەرێمیان دابوو بۆ گێڕانەوەی پاشەکەوتی مووچەکانیان بردیانەسەر.  

ھەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" لەئێستادا لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران، لە کۆبوونەوەدایە بۆ تێپەڕاندنی هەردوو ماددەی ١٣ و ١٤ی پرۆژەیاسایی بوودجەی تایبەت بە شایستە داراییەکانی هەرێم".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" بە هەوڵی فراکسیۆنی یەکێتی ، گێڕانەوەی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە پرۆژەیاسای بوودجە بە رێژەی ٪١٠ی مانگانە جێگیرکراوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، بە هەوڵی فراکسیۆنەکەیان هەریەک لە پرسەکانی مووچەی فەرمانبەران، مووچەی خانەنشینان، مافە رەهاکانی پارێزگاکانی هەرێم لە بوودجەی بەگەڕخستن و وەبەرهێنان و گەشەپێدانی هەرێمەکان لە پرۆژەیاسایی بوودجە ٢٠٢٣،٢٠٢٤ و ٢٠٢٥ جێگیرکراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا