هەرێم و بەغدا لیژنەیەک بۆ دەرکردنی یاسای نەوت و غاز پێکدەهێنن

ئابوری 27/08/2023

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، هەرێم و بەغدا لیژنەیەک بۆ دەرکردنی یاسای نەوت و غاز پێکدەهێنن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، فوراس موسلماوی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند:" لیژنەکە پێکهاتووە لە وەزیری نەوت و وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم و بەڕێوەبەری گشتی سۆمۆ و بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی نەوت، ئەمە بەدەر لە پارێزگارانی پارێزگا نەوت بەرەمهێنەرەکان وەک بەسڕە و زیقار و میسان و کەرکوک".

وتیشی:" کاری سەرەکی لیژنەکە نوسینەوەی رەشنوسی یاسای نەوت و غازە و پێشکەشکردنییەتی بە حکومەت و ئەنجومەنی نوێنەران".

باسی لەوەش کرد:" نەوتی عێراق یەک بەشە و جیاناکرێتەوە، ئێستا جووڵەیەک هەیە بە ئاڕاستەی دابەشكردنی سامانەکان بۆ گەلی عێراق، بە هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوریشەوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا