لەیلا عومەر
لەگەڵ لیژنەی سەرپەرشتیاری کۆریدۆری سلێمانی – تاسڵوجەدا کۆبووەوە بە مەبەستی
بەدواداچوون بۆ کارەکانی ئەو پرۆژەیە.
سەرۆکایەتی
شارەوانی سلێمانی رایگەیاند:" بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەیلا عومەر سەرۆکی
شارەوانی سلێمانی کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ لیژنەی سەرپەرشتیاری کۆریدۆری سلێمانی –
تاسڵوجە ئەنجامدا بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی چێبەجێکردنی
کارەکانیان و بەدواداچوون بۆ قۆناغەکانی کارکردن تیایدا".
ئاماژەی
بەوەشکرد:" سەرۆکایەتی شارەوانی هەستاوە بە دیزاینکردنی شەقامەلە و دەوروبەری
لە رێگەی کۆمپانیایەکی بەڕیتانییەوە بە ناوی MGW، لە یەکتربڕی دووڕیانی سەرچنارەوە
دەستپێدەکات تا پردی تاسڵوجە کە درێژییەکەی ١٥ هەزار و ٤٢٢ مەترا".
باسیلەوەشکرد:"
شەقامەکە بە شادەماری سلێمانی دادەنرێت و یەکێکە لە سەرەکیترین دەروازەکانی شار و
لە پێنج زۆن پێکهاتووە و دەکەوێتە سنووری چوار شارەوانییەوە کە سەر بە سەرۆکایەتی
شارەوانی سلێمانی".
شارەوانی
سلێمانی روونیشیکردەوە:" هەردوو بەری شەقامەکە بە پانی ١١٣٠ مەتر بەفەری بۆ
کراوە، کە تیایدا چالاکییەکان دیاریکراون ئەوانیش بریتین لە، نیشتەجێ، بازرگانی،
وەرزشی، رۆشنبیری، سەوزایی، بینای تێکەڵ، گەنجینە، گواستنەوە و فڕۆکەخانە".