یاریزانێکی هەڵبژاردەی ئیسپانیا وازی لە یاری نێودەوڵەتی هێنا

وەرزش پێش 3 هەفتە

Alternate Text

یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا رایگەیاند، جۆردی ئالبای یاریزانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی ئینتەر میامی ئەمەریکی وازی لە یاری تۆپی پێی نێودەوڵەتی هێنا، واتە لە مەودوا لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا یاری ناکات و تەنها یاری بۆ یانە ئەمەریکییەکە دەکات.

یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد:" سوپاسی جۆردی ئالبای یاریزانی هێڵی بەرگری دەکەین بۆ ئەو مێژووە جوانەی بە تۆپی پێی ئیسپانی بەخشی ".

ئالبای تەمەن 34 ساڵ کە پێشتر بۆ یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی یاریکردووە، تاکو حوزەیرانی رابردوو کاپتنی هەڵبژاردەی ئسپانیا بووە و سەرکردایەتی یاریزانانی ئەو هەڵبژاردەیەی کردووە لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا، لە ئێستاشدا یاری بۆ یانەی ئینتەر میامی ئەمەریکی دەکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا