نەوتی خاو بەرزترین نرخی ئەمساڵی تۆمارکرد

ئابوری 05/09/2023

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

دوای بڕیارەکانی روسیا و سعودییە بۆ کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت، نرخی نەوت خاو لە بازاڕەکانی جیهان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و نرخی هەر بەرمیلێک نەوت 90 دۆلاری تێپەڕاند.

ماڵپەڕی "oilprice"ی تایبەت بە نرخی نەوت و سووتەمەنی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی روسیا بڕیاریدا تاکۆ کۆتایی ئەمساڵ رۆژانە بەرهەمهێنانی 300 هەزار بەرمیل نەوت کەمبکاتەوە، سعودییەش لە بڕیارێکی هاوشێوەدا تاکو سێ مانگی تر رۆژانە یەک ملیۆن بەرمیل نەوت کەمتر بەرهەمدەهێنێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، بەهۆی بڕیارەکانی سعودییە و روسیاوە نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 90 دۆلار و 94 سەنت، نرخی نەوتی خاوی ئەمەریکیش بەرزبووەوەتەوە و لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە 87 دۆلار و 81 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە 18ی تشرینی دووەمی 2022وە نرخی نەوت بەمشێوەیەی ئێستا بەرزنەبووەتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا