"زەیتی ئەڤۆگادۆ و دەستكاریكردنی سیستمی خۆراكی رۆژانە لە كۆرستڕۆڵی زیان بەخش دەمانپارێزێت"

تەندروستی 08/09/2023

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

پرۆتین و چەوری تەندروست لە گرنگترین هۆكارەكانی خۆراكی تەندروستن، زەیتی ئەڤۆگادۆش یەكێكە لە چەورییە تەندروستەكان كە زۆر كەس پشتگوێی دەخەن، سەرەڕای سوودە سەرسوڕهێنەرەكانی بۆ تەندروستی.
ئەلیسۆن كاڵن، پسپۆڕی بواری خۆراك رایگەیاند، دەستكاریكردنێكی بچوكی شێوازی خۆراك دەتوانێت ببێتە چەكێكی كاریگەر لە بەرەنگاربوونەوەی بەرزی كۆلیسترۆڵ كەبەشێكی زۆری هاوڵاتیان پێوەی دەناڵێنن.
ئاماژەی بەوەشكردووە:" نەخواردنی پرۆتینی پێویست و زۆر خواردنی كاربۆهێدراتی پاڵاوتە، دەبێتە هۆی كەم بوونەوەی بڕی كۆلیسترۆڵ كە لە جەستەدا دەردەچێت، بەكارهێنانی زەیتی ئەڤۆگادۆی لەبری چەوری ڕەق و ئەو خۆراكانەی كە چەوری تێریان زۆرە، بۆ كۆنترۆڵكردنی كۆلیسترۆڵ لە جەستەدا زۆر گرنگ و پێویستە".
باسی لەوەشكردووە:" وا باشترە هەندێك تووی دەوڵەمەند بە پۆلیفینۆڵ بۆ خۆراكەكانم زیاد بكەین، چونكە ئەمە ڕێكخستنێكی دیكەیە كە لەلایەن توێژینەوەكانەوە پشتگیری دەكرێت بۆ دابەزاندنی ئاستی كۆلیسترۆڵی زیانبەخش لە جەستەدا".
ئەو پسپۆڕی خۆراكە دەشڵێت:" خواردنی 150 گرام توو لە رۆژاێكدا و بۆ ماوەی شەش هەفتە پەیوەندی راستەوخۆی بە كەمبوونەوەی كۆلیسترۆڵ بە رێژەی(6%)، بەگشتی و كۆلیسترۆڵی زیانبەخش بە رێژەی (7%) و ترایگلیسیرید بەڕێژەی (27%) هەیە".
كۆلیسترۆڵی HDL كە بە جۆری "باش" ناسراوە، هاوتا زیانبەخشەكەی لە خوێنەوە هەڵدەمژێت و دەیگوازێتەوە بۆ جگەر و لەوێ لە جەستە دەردەچێت،  بۆیە بەرزكردنەوەی ئاستی كۆلیسترۆڵی "باش" دەتوانێت سوود بە تەندروستی گشتی دڵ و خوێنبەرەكان دەگەیەنێت.
هەروەها، پێویستە ئەو خۆراكانەی كە دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵەكان لە نمونەی میوە و سەوزە و گوێز و دانەوێڵەی تەواو، دەتوانێت یارمەتیدەربێت بۆ پاراستنی ئاستی كۆلیسترۆڵ لە خوێندا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا