بابەتە سەرەکیەکە: توێژینەوەیەک هۆشداری دەدات، زیادەڕۆییکردن لە
خواردنەوە گازی و سروشتییەکان مەترسی توشبوون بە جەڵتەی مێشک زیاد دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت:
توێژینەوەیەکی ئێرلەندی دەریخستووە: زیادەڕۆیکردن
لە خواردنەوەی خواردنەوە گازی و سروشتیەکان مەترسی توشبوون بە جەڵەتی مێشک بە رێژەی
22% زیاد دەکات و زۆر جار دەبێتە هۆکاری خوێنبەربوونی مێشک بە رێژەی 37% بە
تایبەتی لە ئافرەتاندا.
ئەمەش هەیە: لە
توێژینەوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، زۆرێک
لە بەرهەمەکانی شەربەتی میوە، شەکر و ماددەی پارێزەری زۆریان تێدایە و رێگری لە
گواستنەوەی سوودەکانی میوە دەکەن بۆ جەستە.
زیاتر: توێژەران ئەوەشیان خستوەتەڕوو: خواردنەوەی حەوت
کوپ ئاوی گەرم رۆژانە، ئەگەری توشبوون بە جەڵتەی مێشک کەم دەکاتەوە.