بەتەمەنترین مریشک ناوی چووە کتێبی گینسەوە

هەمەرەنگ 09/09/2023

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

لە ئەمەریکا مریشکێک وەک بەتەمەنترین مریشک ناوی چووە کتێبی گینسەوە، کە تەمەنی زیاتر لە 25 ساڵە.

ماڵپەڕی "گینس" بۆ ژمارە پێوانەییەکان ئاماژەی بەوەکرد:" لە ویلایەتی میشیگان لە ئەمەریکا مریشکێک کە ناوی (بینت)ی لێنراوە، تەمەنی گەیشتووەتە 25 ساڵ و 272 رۆژ، بەوەش وەک بەتەمەنترین مریشک ناوی لە کتێبی گینس تۆمارکراوە ".

مارسی باڕکەر کە خاوەنی مریشکەکەیە دەڵێت:" پێش ئەوەی ئەو مریشکە لە هێلکەکەی دەربچێت دایکی لەژیاندا نەما، منیش وامزانی هێلکەکە تێکچووە و ویستم فڕێی بدەم، لەو کاتەدا جوجکەکە لە هێلکەکەی دەرچوو ".

Alternate Text

دوایین هەواڵ

کەشوهەوای یەکەم رۆژی چلە چۆن دەبێت؟

کوردستان 28 خولەک پێش ئێستا

چلەی زستان دەستیپێکرد

کوردستان 42 خولەک پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا