هەواڵێکی خۆش بۆ خاوەن پەیجەکان و بەکارهێنەرانی فەیسبوک و ئینستاگرام

هەمەرەنگ 19 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: سەربەست نەجمەدین

Alternate Text

سەربەست نەجمەدین - BMC TV

بابەتە سەرەکییەکە: لە کۆتاییدا کۆمپانیای مێتا بڕیاریدا ئازادیی رادەبڕین لە هەرسێ تۆڕی فەیسبوک، ئینستاگرام، سرێدس، فراوان بکات و سانسۆرەکانی کەمبکاتەوە.

لێدوانی فەرمی: مارک زوکەربێرگی خاوەنی کۆمپانیای مێتا، لە ڤیدیۆیەکیدا قۆناغێکی نوێی لە هەرسێ تۆڕەکەیان (فەیسبوک، ئینستاگرام، سرێدس) راگەیاند، ئەویش لەمەوبەدوا رێگە دەدات ناوەرۆکە سیاسییەکان زیاتر بڵاوبێتەوەو سانسۆریان ناکات.

زانیاریی زیاتر: مارک وتی " لەم ساڵانەی دواییدا ئێمە سیستمی ئاڵۆزمان پەرەپێداوە بۆ بەڕێوەبردنی ناوەڕۆک لە پلاتفۆڕمەکانماندا، هەرچەندە زۆرینەی ئەم هەوڵانە بە نیازێکی باش کردومانە، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات ناڕەزایەتییەکان فراوانتربوون تا ئەو ڕادەیەی کە ئێمە زۆر کەوتوینەتە هەڵەوە، بوینەتە بێزارکردنی بەکارهێنەرانمان، زۆر ناوەڕۆکیان سانسۆر کراوە، زۆر کەس خۆیان دەبینییەوە کە بە هەڵە لە "زیندانی فەیسبووک"دا قفڵ کرابون، ئێمەش زۆر خاوبوین لە وەڵامدانەوەیاندا.

ئەمەشی وت: ئێمە دەمانەوێت ئەوە چاک بکەینەوە و بگەڕێینەوە بۆ ئەو پابەندبوونە بنەڕەتییەی کە بۆ ئازادی ڕادەربڕین هەمانە، ئێمە هەندێک گۆڕانکاریی دەکەین بۆ ئەوەی ڕاستگۆبین لەگەڵ خۆماندا، ئێمە کۆتایی بە پڕۆگرامی پشکنینی ڕاستییەکانی لایەنی سێیەم دەهێنین و لەجێگەی ئەوەش دەستدەکەین بە گواستنەوەی بۆ پڕۆگرامی تێبینییەکانی کۆمەڵگە، بۆیە رێگە بە خەڵکی دەدەین خۆی ناوەرۆکەکە هەڵبژێرێ بەوەی ساختەیە یان مەترسیدارە یان هەرجۆرێکی دیکە وەک لەوەی ئێمە ئەوکارە بکەین کە زۆرجاریش سیستمەکەمان بەهەڵە ئەنجامی دەدا.

باگراوند: ماوەی چەند ساڵێکە کۆمپانیای مێتا تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی خۆیانی سانسۆر کردبو بەتایبەت بۆ ناوەرۆکی سیاسی، کە زۆرینەی گروپ و رێکخراو و حزبی خستبووە لیستی تیرۆرەوەو زۆر ناوەرۆکیشی بەبێ ئەوەی هەڵە و دەرچون لە یاساکانی تێدابوبێ دەیکرد بە سزا بەسەر پەیج و هەژمارەکانەوەو خۆکارانەش دەیسڕییەوە، بۆیە دەنگێکی ناڕازیی زۆر بەرزبوەو تادواجار مارک زوکەربێرگ بڕیاری دا بە کەمکردنەوەی سانسۆرەکان و رێگەدان بە قسەکردنی زیاتر و ئازادانە لە تۆڕەکانیان.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا