بابەتە
سەرەکیەکە: دادگای ئەڵمانیا بڕیارێکی گرنگی لە بەرژەوەندی کڕیارانی چۆکۆلاتەی
دوبەی لە وڵاتەکەدا دەرکرد.
کێ وتی: ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە،
دوای ئەوەی لەلایەن ئەندریاس فيلمرزەوە هاوردەکاری شیرینی لە ئەڵمانیا داوایەک
تۆمارکرا ئەمڕۆ چوارشەممە دادگای کۆڵن بڕیاریدا بە قەدەغەکردنی فرۆشتنی جۆرێک لە شۆکولاتەی دوبەی کە لە تورکیا بەرهەم
دەهێندرێت و هاوردەی ئەڵمانیا دەکرێت.
ئاماژە بەوەکراوە: بڕیارەکە لە
کاتێکدایە لە ئەو چۆکەلاتەیەی لە ئەڵمانیا دەفڕۆشرێت بە خەڵکی لە دوبەی بەرهەم
نایەت بەڵکو لە وڵاتی تورکیا بەرهەم دەهێندرێت ئەمەش مەترسی چەواشەکردنی لەلای
کڕیاران دروستکردووە.
زیاتر: بەگوێرەی بڕیارەکە بەرهەمێک لە
ئەڵمانیا تەنیا لە حاڵەتێکدا دەتوانرێت ناوی لێنرێت "چکۆلاتەی دوبەی" یان
هاوشێوەی ئەو بەرهەمە لە دوبەی بەرهەم بهێنرێت یان پەیوەندی جوگرافیای ڕوونی لەگەڵ
دوبەی هەبێت.
هاوکات: دادگای کۆڵن ئەوەی خستوەتەڕوو
رەنگە ئەمە وا لە کڕیاران بکات باوەڕیان بەوە هەبێت کە بەرهەمەکە لە راستیدا لە
دوبەی دروستکراوە و هاوردە کراوە بۆ ئەڵمانیا.