بۆ ئەم کارە چیتر لە واتسئاپ پێویستت بە ژمارە تەلەفۆن نامێنێت

هەمەرەنگ 6 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: سەربەست نەجمەدین

Alternate Text

سەربەست نەجمەدین - BMC TV

بابەتە سەرەکییەکە: لە نوێترین تایبەتمەندیدا، کۆمپانیای مێتا بەشی ناوی بەکارهێنەر (username) بۆ واتسئاپ زیاددەکات و لەمەوبەدوا پێویستت بە ژمارە تەلەفۆن نامێنێ کاتێک ویستت نامە بۆ کەسێکی دیکە بنێریت یان لە پەیوەندیدابیت لەگەڵی.

راگەیەندراوی فەرمی: مێتا زیادکردنی تایبەتمەندیی ناوی بەکارهێنەری بۆ واتسئاپ راگەیاند، کە رێگە بە بەکارهێنەر دەدات ناوێک لەناو بەرنامەکە بۆخۆی هەڵبژێرێت، هەر بەو ناوەش دەتوانێ نامە بۆ بەرامبەری بنێرێت، یان لەو رێگەیەوە لەبری ژمارە تەلەفۆن گەڕان بۆ ناوی بەکارهێنەری دیکە بکات و بیدۆزێتەوە لەناو بەرنامەکە.

 



زیاتر: ئەم تایبەتمەندییە هاوشێوەی تایبەتمەندییەکەی تێلەگرامە، کە بەکارهێنەر هەموو کارەکان لە رێگەی ناوەوە ئەنجام دەدات و ژمارە تەلەفۆن نابێتە بژاردەیەکی ناچاریی هەم بۆ گەڕان بەدوای بەکارهێنەرێکی دیکەدا یان پەیوەندیکردن بە بەکارهێنەرانەوە.

باگراوند: لەئێستادا واتسئاپ بۆ هەموو کارێکی پەیوەندیی ژمارە تەلەفۆنی کردووەتە ناچاریی و پێویستە بەکارهێنەر ژمارە تەلەفۆنی ئەو کەسەی لابێت کە دەیەوێت پەیوەندیی پێوەبکات، هەربۆیە زیادکردنی ناوی بەکارهێنەر بۆ واتسئاپ دەبێتە کارئاسانیی بۆ بەکارهێنەرانی بەرنامە سەوزەکەو بەڵام بژاردەی ژمارە تەلەفۆن دەمێنێت و نابێتە ناچاریی.

 

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا