بەهای دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

ئابوری 11/09/2023

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

جارێکی دیکە بەهای دۆلاری ئەمەریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەرزبووەوە و بەهای 100 دۆلار نزیکبووەوە لە 157 هەزار دینار.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەهای دۆلاری ئەمەریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی زیاتر بەرزبووەوە و لەکاتی داخستنی بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی 100 دۆلار بە 156 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوەکرا.

بەرزبوونی بەهای دۆلار لەکاتێکدایە ئەمڕۆ بانکی ناوەندی زیاتر لر 196 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە، لەو بڕەش زیاتر لە 27 ملیۆن دۆلاری بەشێوەی نەقدی بووە.

هەر ئەمڕۆ، بانکی RT بڕیاریدا هەر کەسێک دۆلاری لە بانکەکەدا هەبێت بە دینار پێی بدرێتەوە، واتە بانکەکە هەر 100 دۆلارێک بە 132 هەزار دینار دەداتەوە بە خاوەنەکەی، بەوشێوەیەش هاوڵاتییان بۆ هەر 100 دۆلارێک نزیکەی 25 هەزار دینار زیان دەکەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا