ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی چەند تەقەكەرێكی راگەیاند؛ لە نێویاندا كاروان شارەوانی و ئەحمەد سەنگاویی بوونیان هەیە

کوردستان 12/09/2023

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەكان و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی سەربە دەزگای ئاسایشی هەرێم بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان شەش تۆمەتباری تەقەكەر و ئاژاوەگێڕیان لە چەمچەماڵ دەستگیركرد.
دەزگای ئاسایشی هەرێم  لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" دوای بیستنی دەنگی تەقە و تەقەكردن لەلایەن چەند چەكدارێكی نایاسایی و تێكدەر و ئاژاوەگێڕ و تەقەكەر لەباخێكدا لە سنوری ناحیەی شۆڕش لە قەزای چەمچەماڵ، كەهەستابوون بە نانەوەی پشێوی و تەقەكردن و دروستكردنی ترس و دڵەڕاوكێ، لەسەر سكاڵای هاوڵاتیان هێزەكانی ئاسایش دوای لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی شەش تۆمەتباریان دەستگیركرد".
ئاماژەی بەوەشكردووە:" ئەو كەسانەی دئەو ئاژاوەگێڕییەیان ناوەتەوە پێشینەی تاوانیان هەبووە و دەستگیرا بەسەر چەندین پارچە چەكی بێ مۆڵەت و سەدان فیشەك و هەشت (صمامی) گولەی هاوەن، لەكاتی جێبەجێكردنی فەرمانی دادگا بۆ دەستگیركردنیان،  تۆمەتباران بە چەك رووبەڕوی هێزەكانیان بونەوە و سەرئەنجام دەستگیركران و بەبڕیاری دادوەر بە ماددەی (156) لەیاسای سزادان راگیران و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكانیان بەردەوامە".
لەلای خۆشیەوە ئارام شارەوانی برای كاروان شارەوانی پشتڕاستی كردەوە، كە براكەی لەگەڵ ئەحمەد سەنگاوییە و چەند كەسێكی دیكە دەستگیركراون. 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا