بە ڤیدیۆ.. لە پەرلەمانی مەكسیك جەستەی مۆمیاكراوی كۆمەڵێك بوونەوەر نمایشكران

هەمەرەنگ 13/09/2023

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

شارەزانیانی بواری شوێنەوارناسی و گەردوونی مەكسیك رایانگەیاند، جەستەی مۆمیاكراوی چەند بوونەوەرێكیان دۆزیەوەتەوە و كە لە پیرۆ دۆزراونەتەوە و بەهیچ شێوەیەك پێكهاتەی جەستییان بە شێوازیش بە مرۆڤ ناگەنەوە. 
شارەزانیانی بواری شوێنەوارناسی و گەردوونی مەكسیك لە پەرلەمانی مەكسیك پاشماوەی مۆمیاكراوی دوو بونەوەریان نمایشكرد كە مێژووەكەی بۆ 1000 ساڵ بەر لە ئێستا دەگەڕێتەوە. 
ئاماژەیان بەوەشكردووە:" ئەو پاشماوەنە بە سێ پەنجە و سێ قاچ و بێ ددان گیراوە و تەمەنیان زیاتر لە هەزار ساڵە و بەهیچ شێوەیەك بەشێك نەبوون لە سەردەمەی پەرەسەندنی مرۆڤ، چونكە لە میانەی لێكۆڵینەوە و توێژینەوەكانیاندا بۆیان دەركەوتووە كە %30 پێكهێنەری بۆماوەییان نەزانراوە".
لەلایخۆشییەوە جەیمی موسەن، فڕۆكەوانی پێشووی سەر بە هێزە دەریاییەكانی ئەمەریكا كە بۆ دەیان ساڵ سەرپەرشتیاری لێكۆڵینەوەكانی تایبەت بە دیاردە سەیر و سەمەرەكانی كردوە لەسەر ئەو نمایشەی پەرلەمانی مەكسیك دەڵێت:" نازانین ئەوان نامۆ و بێگانە بوون یان نا، بەڵام زیرەك بوون و لەگەڵ ئێمەدا ژیاون، چونكە بە تەنیا لەم گەردوونە فراوانەدا دەبێت مێژوو تەنها ئێمە بنووسینەوە!، ئەمە راستییەكی نەكراوە".
زانایان باسیان لەوەشكردووە:" تیشكی ئێكسیان بۆ پاشماوەكان گرتووە و یەكێك لەو بوونەوەرانە (هێلكە)ی هەڵگرتووە وكۆرپەلەی تێدایە، ئەو دوو تەنە كادمیۆم و ئۆسمیۆمیان تێدابووە، كە دووەمیان یەكێكە لە دەگمەنترین توخمەكانی ناو توێكڵی زەوی و بە یەكێك لە دەگمەنترین كانزا بەنرخەكان دادەنرێت".

Alternate Text

دوایین هەواڵ

بۆ چی ڤیتامین Dـی گرنگە؟

تەندروستی 16 خولەک پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا