کەی ئێران و ئەمەریکا دیلەکانیان ئاڵوگۆڕ دەکەن؟

جیهان 14/09/2023

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

رێککەوتننامەکەی ئێران و ئەمەریکا بۆ ئاڵوگۆڕی دیلەکانیان گەیشتووتە قۆناغەکانی کۆتایی و ئاژانسێکیش دەڵێت هەفتەی داهاتوو جێبەجێدەکرێت.

ئاژانسی بلومبێرگ، لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە رایگەیاندووە کە تاران و واشنتۆن لە هەفتەی داهاتوودا دیلەکانیان ئاڵوگۆڕ دەکەن، کە پێنج دیلی ئێران بەرامبەر پێنج دیلی ئەمەریکی دەبن و لەلای یەکدی دەستبەسەرن.

ئاژانسەکە دەڵێت تا ئێستا سەرچاوەکان بە دیاریکراوی رۆژی جێبەجێکردنی رێککەوتننامەکەیان دیارینەکردووە، بەڵام گریمانەیەک هەیە دووشەممەی داهاتوو بێت، ئەویش رۆژێک پێش بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ساڵانەی نەتەوە یەکگرتووەکان.

هەر سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە، پێشتر وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاندبوو ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمeریکا رێگەپێدانێکی واژۆکردووە بۆ گواستنەوەی شەش ملیار دۆلاری ئێران لە کۆریای باشوورەوە بۆ قەتەر، سەبارەت بە ئەگەری ئازادکردنی ئەو بڕە پارەیەش هێشتا هیچ زانیارییەک ئاشکرانەکراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا