دوای زریانە بەهێزەکەی لیبیا، حکومەتی عێراق دوو فڕۆکەی
هاوکاری مرۆیی رەوانەی ئەو وڵاتە کرد.
نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە،
لەسەر راسپاردەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیران و بەمەبەستی هاوکاریکردنی
قوربانیانی زیانی دانیال لە لیبیا، دوو فڕۆکەی هاوکاری مرۆیی رەوانەی ئەو وڵاتە
کران.
ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی یەکشەممەی رابردوو زریانێکی
بەهێز زۆربەی ناوچەکانی لیبیا و بە تایبەت شارەکانی بنغازی، بەیزا، مەرەج، سوسە و
درنەی گرتەوە، بەهۆیەوە دوو بەنداو لەو وڵاتە داڕمان و لافاو دروستبوو، لەئەنجامدا زیاتر لە شەش هەزار کەس گیانیان لەدەستدا و هەزاران کەسێش
بێسەرووشوێن بوون.