ئەمڕۆ تیروپشکی دیاریکردنی ژمارەی کاندید و حیزبەکان بەڕێوەدەچێت

عێراق 16/09/2023

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

ئەمڕۆ لە بەغدا، تیروپشكی دیاریکردنی ژمارەی کاندید و حیزب و هاوپەیمانێتییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەدەچێت.

ئەمڕۆ شەممە، لە کاتژمێر ٤ی ئێوارەدا لە هۆتێل مەنسور لە بەغدای پایتەختی عێراق  تیروپشكی دیاریکردنی ژمارەی کاندید و حیزب و هاوپەیمانێتییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەدەچێت، ئەویش وەک ئامادەکاری بۆ ئەو هەڵبژاردنەی وا بڕیارە لە مانگی کانوونی یەکەمدا بەڕێوەبچێت.

لەو بارەیەوە، ئەمڕۆ جومانە گلای وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند شەش هەزار کاندیدی ٢٩ی هاوپەیمانی سیاسی کە دابەشبوون بەسەر ١٣٤ لیستدا، لە هەڵبژاردنەکەدا بەشداردەبن و ئەمڕۆ ژمارەکانیان دیاریدەکرێت".

گلای وتیشی کە دوای دیاریکردنی ژمارەکان لە رێگەی تیروپشکەوە، کۆمیسیۆن پەسەندی دەکات و لەکۆتاییشدا وادەی دیاریکردنی دەستپێکی بانگەشەی هەڵبژاردن رادەگەیەندرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا