بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو قەرەبووەی بەسەریدا سەپێندراوە، تورکیا لە دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی داواییەکی یاسایی لەسەر عێراق تۆمارکردووە.
لەو بارەیەوە، پێگەی میدڵ ئیست ئای بڵاویکردووەتەوە کە ئالپئارسەلان بایرەقدار، وەزیری وزەی تورکیا بە رۆژنامەنوسانی راگەیاندووە کە دەکرێت لەگەڵ عێراق بگەنە رێککەوتنێکی ئاشتییانە بۆ چارەسەری کێشەکان، بەڵام عێراق بەردەوامە لە هەنگاوە یاساییەکانی، بەڵام ئێمە لە روانگەی یاساییەوە، پێویستە ئێمە کۆنترۆڵ بگرینەدەست بۆ ئەوەی بەرژەوەندییەکانمان بپارێزین بۆیە لە دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی پاریس داوا تۆماردەکەین بۆ ئەکلاییکردنەوەی دۆسیەکە".
ئەمە لە کاتێکدایە، پێگەکە دەڵێت کە هێشتا دیار نییە کە تورکیا دەیەوێت بە تەواوی قەرەبووەکە هەڵبوەشێنێتەوە یاخود دەیەوێت لەو رێگەیەوە لەگەڵ عێراق بگەنە ساز.
ئەمە لە کاتێکدایە، لە کۆتاییەکانی مانگی ئازاردا، هەمان دادگا داوا یاساییەکەی نێوان عێراق و تورکیای یەکلاکردەوە کە ماوەی نۆ ساڵ بووە بەردەوام بوو، لە یەکلاکردنەوەی دۆسیەکەشدا، دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی بڕی ١،٤ ملیار دیناری بەسەر تورکیادا سەپاند بەهۆی ئەوەی بەبێ رەزامەندی عێراق نەوتی هەرێمی کوردستانی هەناردەکردووە، لەو کاتەوە تورکیا لە هەوڵدایە فشار لە عێراق بکات بۆ ئەوەی لەو قەرەبووە خۆشبێت، بەڵام عێراق سوورە لەسەر داواکردنەوەی.