حەمەرەئووف کەرکووکی بەرهەمێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

هەمەرەنگ 16/09/2023

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

حەمەرەئووف کەرکووکی، هونەرمەندی دیاری کوردستان بەرهەمێکی نوێی بەناوی ناوەخت بڵاودەکاتەوە.

بەرهەمە نوێیەکەی حەمەرەئووف کەرکووکی لە شێوەی کلیپدا دەبێت و هۆنراوەکەی لەلایەن خالید مەجید فەرەجەوە نوسراوە و ئاوازەکەشی لەلایەن خودی هونەرمەند حەمەرەئوف کەرکوکیەوە دانراوە.

ناوەخت، یەکێکە لەو تراکانەی ئەمساڵ هونەرمەند لەناو ئەلبومی وەرزێکی ئاڵدا بۆ گوێگرانی بڵاوکردەوە، کە ئەم تراکەیان ڤیدیۆکلیپی بۆ کراوە و لە ناحیەی سیتەکی سەر بە پارێزگای سلێمانی تۆمارکراوە.

حەمەرەئوف کەرکوکی لە ساڵی ١٩٥٦ لە شاری کەرکوک لەدایک بووە و نیشتەجێی سلێمانییە، خاوەنی ٤٠ ساڵ خزمەتی بواری هونەرە و لە ساڵی ١٩٨٦ یەکەم بەرهەمی بڵاوکردووەتەوە، لەو کاتەوە خاوەنی دەیان گۆرانی و چەند ئەلبومێکە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا