مۆنۆدرامای سەلمە لە ئامەد نمایشدەکرێت

هەمەرەنگ 5 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: بڕیارە گروپی شانۆی هەوار، مۆنۆدرای سەلمە لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی ئامەد بکات نمایشبکات.

لێدوانی تایبەت: نەژاد نەجم بەڕێوەبەر و دەرهێنەری گروپی شانۆی هەوار بە BMC راگەیاند: ئێمە وەک گروپی شانۆی هەوار بە مۆنۆ درامای سەلمە بەشداری فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی ئامەد دەکەین لە باکووری کوردستان، کە بڕیارە 17 تشرینی یەکەم فێستڤاڵەکە بەڕێوەبچێت.

ئەمەشی وت: مۆنۆدرامای سەلمە، باس لە قۆناغە یەک لە دوای یەکەکانی کۆمەڵکوژیی گەلی کورد دەکات، بە تایبەتی ئەنفال و کیمیابارانکردنی هەڵەبجە، هەروەها نیشاندانی هێز و ئیرادەی ژنانی کورد لە دژی داگیرکەرانی کوردستان.

چی دیکە: شانۆکە لە نووسینی دکتۆر دڵشاد مستەفایە، سینۆگرافیا و دەرهێنانی نەژاد نەجمە، نمایشەکانی پێشتر هەوار فارس و ئۆگیلی ئەمپغت ژنە شانۆکاری فەڕەنسی بە هاوبەشی رۆلێ سەلمەیان بینیوە، بە زمانەکانی کوردی و ئینگلیزی و فەڕەنسی و لە ئامەد چنارعیزەدین رۆڵی سەلمە دەبینێت و هەروەها لە لایەن فەرهاد بابانەوە کاری موزیکی بۆ کراوە.

زیاتر: ئەم شانۆگەرییە، پێشتر لە کەرکوک، چەمچەماڵ و سلێمانی نمایشکراوە و  لە فێسیڤاڵی شانۆی تونس خەڵاتی یەکەمی بە دەست هێناوە، لە دوای ئامەد بەشداری ڤیستیڤاڵە شانۆییەکانی ئەورووپا و ئەمریکا و کەندا دەکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا