بابەتە سەرەکییەکە: گۆرانیبێژی
ئێرانی ئەمیر تەتەلوو سزای 15 ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا.
کێ وتی: ئەسغەر جەهانگیر
وتەبێژی دەسەڵاتی دادوەری ئێران رایگەیاند: ئەمیر حوسێن مەقسودلو ناسراو بە
تەتەلوو، دوو دۆسیەی لەسەرە.
چی تر: یەکێک لە
دۆسیەکان پەیوەندی بە کوفرەوە هەیە کە سزاکەی پێنج ساڵە و بەسەریدا سەپێنراوە، ئەم
دۆسیەیە تانەی لێدراوە و رەوانەی دادگای باڵا کراوە.
لەلایەکی دیکەوە:
ناوبراو دۆسیەیەکی دیکەی لەسەرە کە تیایدا بە پاڵنەری بڵاوکردنەوەی فەساد و بابەتی
ناڕەوشتی تۆمەتبار کراوە، بەهۆی ئەم دۆسیەیەوە سزای 10 ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنراوە.