بڕیارە ئەمشەو سەرۆککۆماری ئێران بەرەو ویلایەتە
یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بکەوێتەڕێ و لەوێش چەند کۆبوونەوەیەک ئەنجامبدات.
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە:" ئەمشەو ئیبراهیم
رەئیسی سەرۆککۆماری ئێران بە سەردانێکی فەرمی بەرەو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا
بەڕێدەکەوێت بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان".
ئاماژەیان بەوەشکرد:" لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ
نیویۆڕک، سەرۆککۆماری ئێران لەگەڵ زۆرێک لە سەرۆکی وڵاتەکاندا کۆبوونەوە ئەنجام
دەدات و لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانیشدا وتاری دەبێت".
شایەنی باسە ئەمە دووەمینجارە ئیبراهیم رەئیسی سەردانی
ئەمەریکا بکات لەوکاتەوەی کە بووەتە سەرۆککۆمار، کۆتاجار ساڵی رابردوو بوو و
بەهەمان مەبەست سێ رۆژ پاش گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی روویکردە نیویۆڕک.