كریستیانۆ داوای قەرەبووی 21 ملیۆن دۆلار لە یۆڤی دەكات

وەرزش 17/09/2023

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی بڕیاریدا سكاڵا لەسەر یۆڤانتوس، یانەكەی پێشووی تۆمار بكات، بەهۆی ئەوەی بڕی ملیۆنان دۆلاری ئەو یاریزانەیان لایە و تا ئێستا نەیانداوەتەوە.
كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و تیمی دادوەرییەكەی،  داوای 21 ملیۆن دۆلار لەو یانە ئیتاڵییە دەكەن، ئەویش بەرانبەر ئەو بەڕە پارەیەی لەكاتی كەمكردنەوەی مووچە ساڵانەكی ئەو یانەیە بەڵێنی پێدانەوەی بە رۆناڵدۆ دابوو لە كاتی بڵاووبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا. 
ڕۆژنامەی لاگزێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویكردەوە، رۆناڵدۆ رازی بووبوو لەماوەی یاریكردنی لەگەڵ یۆڤانتوس، لەكاتی بڵاوبونەوەی كۆرۆنادا، لە مانگی ئازاری 2020 دەستبەرداری مووچەی 4 مانگ بێت، بەڵام ڕێككەوتنێك لەنێوان یاریزانەكە و یانەكەدا كرا كە دواتر بە و مووچەیە قەرەبوو بكرێتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا