عێراق دەستبە دابەشکردنی مووچەی ئەیلول دەکات

عێراق 17/09/2023

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

وەزارەتی دارایی عێراق لە ئەمڕۆوە دەستی بە دابەشكردنی مووچەی ئەیلول کرد، لە بەرامبەریشدا ئەمڕۆ بەغدا بڕیاریدا بە پارەدارکردنی هەرێم بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران.
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند کە ئەمڕۆ فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتەکە دەستیکردووە بە جێبەجێکردنی رێککارە پێویستەکان، بۆ ئەوەش نوسراوی ئاڕاستەی سەرجەم یەکەکانی دابەشکردنی مووچە کردووە کە سەردانی فەرمانگەکانی پارەدارکردن بکەن.
دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەرانی عێراق لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ یەکشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە ناردنی ٢،١ ترلیۆن دینار بۆ هەرێمی کوردستان کە دەکاتە ٧٠٠ ملیار دیناری مانگانە بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران.
سەبارەت بە وادەی دابەشكردنی مووچە، هێشتا چاوەڕێی تەواوبوونی رێوشوێنە پێویستەکان دەکرێت، هەر کاتێک پارەکە گەیشتە دەست حکومەتی هەرێم، وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشکردنی مووچە رادەگەیەنێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا