پزیشکێکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ژنان دەڵێت، پێویستە ژنان تاکو شەش بۆ هەشت
هەفتە دوای منداڵبوون سەرجێی لەگەڵ هاوسەرەکانیان نەکەن، لەبەر ئەوەی سەرجێیکردن
لەو ماوەیەدا زیانیان پێدەگەیەنێت.
داریا کازاکۆفا، پزیشێکی نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون بە رۆژنامەی
"ئیزفیستیا"ی راگەیاندووە:" سەرجێیکردنی ژنان لە ماوەی شەش تا هەشت
هەفتەی یەکەمی دوای منداڵبوون دەبێتە هۆی هەوکردنی رەحم، بۆیە پێویستە ژنان لەو
ماوەیەدا سەرجێی لەگەڵ هاوسەرەکانیان نەکەن و چاوەڕوان بن تاکو رەحمیان دەگاتەوە
حاڵەتی ئاسایی ".
ئەوەشی خستەڕوو:" زۆربەی ژنان دوای منداڵبوون هەست بە ماندووتیەتی
دەکەن و خەویان کەمدەبێتەوە، ئەوەش کاریگەری دەکاتەسەر کەمبوونەوەی حەز و توانا
سێکسییەکانیان ".