سبەی پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەدات

عێراق 17/09/2023

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

بڕیارە لە دانیشتنی سبەینێی پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بدرێت.

فەرمانگەی میدیای سەر بە پەرلەمانی عێراق بەرنامەی کاری دانیشتنی سبەینێی پەرلەمانی بڵاوکردەوە، لە یەکێک لە تەوەرەکانیش دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دەبێت.

هەر بە پێی بەرنامەی کاری دانیشتنی سبەینێی پەرلەمان شەش پڕۆژەیاسای دیکە دەنگ لەسەر دەدرێت، یاخود خوێندنەوەیان بۆ دەکرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بڕیاربوو رۆژی پێنجشەممەی رابردوو پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بدات، بەڵام بەهۆی تەواو نەبوونی نیسابی یاسایی و کەمی ژمارەی پەرلەمانتاران، دانیشتنەکە دواخرا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا