مەترسییەكانی كەم خواردنەوەی ئاو لەسەر تەندروستی

تەندروستی 18/09/2023

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

دكتۆر ئیلینا سۆلۆماتینا رایگەیاند، نەخواردنەوەی ئاوی پێویست دەبێتە هۆی كێشەی تەندروستیی گەورە و مەترسیدار كە یەكێكیان بریتییە لە خوێن مەیین.
دكتۆر ئیلینا سۆلۆماتینا، پسپۆڕی خۆراك رایگەیاند:" بەرزی ئاستی لینجی و تێكئاڵانی خڕۆكە سوور و سپییەكانی خوێن هۆكارێكی مەترسیدارن بۆ ئەوەی ببێتە هۆی ئەوەی خوێن مەیین بۆ دووهێندە زیاد بكات، چونكە خرۆكە سوورەكانی خوێن جوڵەیان خاو دەبێتەوە و بەمەش دڵ ناچار دەبێت دووهێندەی ئاستی خۆی خێراتر لێبدات".
ئاماژەی بەوەشكردووە:" ئاو پێویستە بۆ بەرهەمهێنانی ئەنزیمەكان و ترشی گەدە، هەوەرها بۆ هەرسكردنی خۆراك و بۆ بەتاڵكردنەوەی ڕیخۆڵەكان، ئەگەر بڕێكی پێویست ئاو لە جەستەدا نەبێت ئەوا زەرداوی پلاستیسین (ماددەیەكی پلاستیكییە) لە میزەڵداندا دروستدەبێت و مەترسی دروستبوونی بەرد زیاتر  دەكات".
ئەوەشی خستەڕوو:" كەمی ئاو لە جەستەی مرۆڤدا دەبێتە هۆی دروستبوونی بەردی گورچیلە و میزڵدان و كێشەی تەندروستی دیكە، ئەمە هەموویان ئەندامی گرنگن، ئەگەر ئاو نەبێت، پیسایی وشك دەبێتەوە و ئەمەش كێشەیەكە كە زۆرێك لە كەسانی بەساڵاچوو بەدەستیەوە دەناڵێنن".
ئەو پسپۆڕە هۆشداریشیدا بەوەی:" پیسایی لەم حاڵەتەدا لە ڕیخۆڵەكاندا وەستاوە بەهۆی نەبوونی رێژەی ئاوی پێویست و دەبێتە هۆی ژەهراویبوونی جەستەش، واتە ڕیخۆڵەكان ژەهرەكان هەڵدەمژن و بۆ لوولەكانی خوێنی دەگوازنەوە نەوەك ماددە سوودبەخشەكان". 
جەختی لەوەشكردەوە:" خواردنەوەی 30 ملی لیتر ئاو بۆ هەر كیلۆگرامێك لە كێشی لەش پێویستییەكی سەرەكییە بە مەبەستی پاراستنی ئەركی ئاسایی لەش و ئەندامەكانی".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا