بەڕێوەبەرایەتی دژەتیرۆر: هێرشەکەی فڕۆکەخانەی عەربەت بەچاوساغی سیخوڕانی ناوخۆیی ئەنجامدرا

کوردستان 18/09/2023

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی دژەتیرۆر رایگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت لە سلێمانی لەلایەن داگیرکەران و ناحەزانی ئارامی و ئاسایشی هەرێم بە فرۆکەی بێ فڕۆکەوان کرایە ئامانج و بەهۆیەوە سێ دژەتیرۆری کوردستان شەهیدبوون و سێ پێشمەرگەی دیکەش برینداربوون.

دەقی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی دژەتیرۆر:

ئەمڕۆ دووشەممە ١٨ / ٩ / ٢٠٢٣ پاشنیوەڕۆ فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت لە سلێمانی لەلایەن داگیرکەران و ناحەزانی ئارامی و ئاسایشی هەرێم بە فرۆکەی بێ فڕۆکەوان کرایە ئامانج کە بەداخەوە 3 هەڤاڵ و پێشمەرگەی قارەمانی دژەتیرۆری کوردستان شەهیدبوون و 3 پێشمەرگەی تریشمان برینداربوون.
وێڕای دەربڕینی هاوخەمی و پرسەو سەرەخۆشیمان بۆ شەهیدبوونی هەڤاڵەکانمان هیوای زووچاکبوونەوەش بۆ بریندرەکانمان دەخوازین بۆ هەموولایەکیشی رووندەکەینەوە لێکۆڵینەوەی ورد لەسەر ئەم تاوانە تیرۆریستییە دەستپێکردوە کە بەچاوساغی نۆکەرانی بێگانەو سیخوڕانی ناوخۆیی ئەنجام درا بێ سزا تێناپەڕێت و هەر لایەن و جاسوسێک هاوکاربووبیت رووبەڕووی سزاو یاساو ویژدانی نەتەوەکەمانی دەکەینەوەو تۆڵەی شەهیدەکانمان لە ئەستۆی ئێمەیە و ناهێڵین خوێنی گەشیان بەهەدەربڕوات.
بۆ رایگشتی رووندەکەینەوە لەبەر سەلامەتی رێڕەوی لێکۆڵینەوەکان زانیاریەکان بە شاراوەیی دەهێڵینە وەو لەداهاتوودا راستتیەکان بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ئاشکرادەکەین.
هەزار سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان و ئاسایش و ئارامی هەرێمەکەمان
سەرشۆڕی و مەرگ بۆ نۆکەران و خیانەتکاران وناحەزانی گەلەکەمان.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆری کوردستان_CTG

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا