بە هەشت یاری خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا دەستپێدەكاتەوە

وەرزش 19/09/2023

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

لە چوارچێوەی بەڕێوەچوونی وەرزێكی نوێی پاڵەوانێتی چێمپێینز لیگ ئەمڕۆ سێ شەممە بە هەشت یاری دەستپێكی قۆناغی یەكەمی پاڵەوانێتییەكە بەڕێوەدەچێت.
وابڕیارە ئەمڕۆ قۆناغی چوونی یەكەم گەڕی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەڕێوەبچێت و تیدا هەریەكە لە بەرشەلۆنەی ئیسپانی، مانچێستر ستی ئینگلیزی، لازیۆ و میلانی ئیتاڵی و ئەتلەنتیكۆ مەدریدی ئیسپانی و دۆرتمۆندی ئەڵمانی و پۆرتۆی پرتوگالی یاریان هەیە.
بەشێكی یانەكان بە ئاستێكی باشەوە چوار گەڕی دەستپێكی خولە ناوخۆییەكانیان بڕییەوە و بەشێوەیەكی باش ئامادەكارییان بۆ ئەم یارییە كردووە، بەڵام یانی لازیۆ و میلانی ئیتاڵی بە برینی گەڕی چوارەمەوە زەنگی دەستپێكردنی گەڕی یەكەم یارییەكانی یانە پاڵەوانەكان لێدەدەن بەهۆی ئەوەی میلان بە ئەنجامێكی گەورە و بە پێنج گۆڵی بەرانبەر بە گۆڵێك بە یانەی نێرازوری دۆڕ و فشارێكی زۆر لەسەر یاریزانان و تیمی راهێنەرانە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا