بێگەرد تاڵەبانی بۆ جوتیارانی پێنجوێن لە بەغدا: دەروازە سنوورییەكان بەڕووی هاوردەی تەماتەدا داخران

کوردستان 19/09/2023

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم رایگەیاند، ماوەی 10 رۆژە نووسراوی فەرمیان بۆ وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق كردووە، بەڵام نەهاتوونەتە سەرهێڵ و ئەمڕۆش نووسراویان بۆ دەكەنەوە و دەروازە سنوورییەكانی هەرێمیش بەڕیووی هاوردەی تەماتەدا دادەخەن.
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم كەمێك لەمەوبەر بە راستەوخۆ بە جوتیارانی پێنجوێن كە لە بە غدا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا رایگەیاند:" نووسراوی فەرمیمان بۆ وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق كردووە سەبارەت بە باڵپشتییەكانی جوتیارانی هەرێم و بەتایبەت بۆ بەرهەمی تەماتە، بەڵام وەڵامیان نەداینەوە و ئێستاش دەروازە سنوورییەكان بەڕووی هاوردەی تەماتەدا دادەخەین".
ئاماژەی بەوەشكردووە:" وەزیری كشتوكاڵی عێراق پێی راگەیاندووە ئەگەر گرەنتی ئەوە دەكات كە بەرهەمی تەماتەی هەرێم بە تایبەتی پێنجوێن و دهۆك بەشی تەواوی خواستی عێراق دەكات ئێستا بە فەرمانێكی وەزاری تەواوی سنوورەكانی عێراق بەڕووی تەماتەدا دادەخات".
باسی لەوەشكردووە:" ئێستا نووسراوێكی ئاڕاستەی وەزیری كشتوكاڵی عێراق كردووە و هاوپێچێكیش بۆ تەواوی نوێنەرانی كورد لە ئەنجوومەنی نوێنرانی عێراق كردووە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا