لە هەولێر تەرمی هاوڵاتییەك لە ماڵەكەی خۆیدا دۆزرایەوە

کوردستان 19/09/2023

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی هاوڵاتییەك لە ماڵەكەی خۆیدا دۆزرایەوە بە كوژراوی لە شاری هەولێر دۆزرایەوە، بەپێی زانیارییەكانیش بێت لە شەوی رابردووەوە گیانیلەدەستداوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست BMC كەوتوون:" نیوەڕۆی ئەمڕۆ هێزەكانی پۆلیس لە بوونی تەرمێك لە ماڵێكدا ئاگاداركراونەتەوە و دوای گەیشتنی تیمەكان دەركەوتووە لە درەنگانی شەوی رابردووەوە كوژراوە".
باسی لەوەشكردووە:" بە وتەی كەسوكاری قوربانییەكەبێت، ئەو كەسە شەوی رابردوو لەلایەن زاوایەكی خۆیانەوە، واتە هاوسەری خوشكەكەی خۆیەوە كوژراوە".
لە ئێستاشدا لایەنە ئەمنییەكانی هەولێر هیچ روونكردنەوەیەكیان لەبارەی رووداوەكە نەخستووەتەڕوو.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا