عێراق: رێککەوتننامە ئەمنییەکەمان لەگەڵ ئێران جێبەجێکرا

کوردستان 19/09/2023

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی رێککەوتننامەکەی نێوان عێراق ئێران رایگەیاند، رێککەوتنەکەی نێوانمان جێبەجێکرا و حیزبە ئۆپۆزیسیۆنە کوردییەکان لە سنوور دوورخرانەوە.

کەمێک پێش ئێستا، لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی رێککەوتننامەکەی نێوان عێراق ئێران رایگەیاند:" لەسەر بنەمای پابەندبوونی کۆماری عێراق و کۆماری ئیسلامی ئێران بە مەرجەکانی ڕێککەوتنی هاوبەشی ئەمنی و لە ڕێگەی هەوڵە هاوبەشەکانی حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم و لیژنەی باڵای هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات، ئەو بارەگایانەی دەکەوێتە نزیک سنوور لەگەڵ ئێران و ئۆپۆزیسیۆنەکانی ئێرانی تێدا نیشتەجێبوون، بەشێوەیەکی هەمیشەیی چۆڵکران و گواسترانەوە بۆ شوێنێکی دوور لە سنوور".

باس لەوەش کراوە:" ئەو حیزبانە چەککراون و وەک پەنابەری بەپێی یاساکانی نەتەوە یەکگرتووەکان مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت".

ئاماژەی بەوەش کردووە: نوێنەری ئەمنیداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بەشداری ئەو کۆبوونەوانەی کرد کە لە هەولێر و بەغدا بەڕێوەچوون و پاڵپشتی تەواوی بۆ حکومەتی عێراق دەربڕی لە جێبەجێکردنی بڕگەکانی ڕێککەوتنەکە.

ئەوەش هاتووە:" عێراق دووپاتی دەکاتەوە کە ئاسایشی سنوورەکان بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتە و ئەم ڕێککەوتنە ئاماژەیە بۆ چارەسەرکردنی هەر ناکۆکییەک یان پێشێلکارییەک کە ڕووبدات".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا