سەرۆکوەزیرانی لوبنان رایگەیاند، ئەرکیان
پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری وڵاتەکەیە و نایانەوێت ببنە بەشێک لە جەنگی نێوان
ئیسرائیل و فەڵەستین.
نەجیب میقاتی، سەرۆکوەزیرانی لوبنان
ئاماژەی بەوەکرد:" نامانەوێت
وڵاتەکەمان ببێتە بەشێک لەو پێکدادان و ئاڵۆزییانەی لەنێوان فەڵەستین و ئیسرائیلدا
روودەدەن ".
ئەوەشی خستەڕوو:" ئەرکی ئێمە پاراستنی
ئاسایش و سەقامگیریی لوبنانە، بە تایبەت لە باشووری وڵاتەکە ".
ئەمەش لەکاتێکدایە، هاوکات لەگەڵ هێرشی
چەکدارانی کەتیبەکانی قەسامی سەر بە بزووتنەوەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل، حزبوڵای
لوبنانیش ناوچەکانی ژێڕ دەسەڵاتی ئیسرائیلی بۆردومان کرد.