هاکان فیدان: ئەمریکا رێکخراوێکی تیرۆرستی دەپارێزێت

جیهان 22 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، ئەگەر گروپە کوردیەکان وەڵامی داواکاریەکانمان نەدەنەوە ئۆپراسیۆنی سەربازی جێبەجێ دەکەین.

لێدوانی فەرمی: هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند: ئەگەر گروپە کوردیەکان، بەتایبەتی یەپەگە وەڵامی داواکاریەکانی ئەنقەرە نەدەنەوە ئۆپراسیۆنی سەربازی جێبەجێدەکەین و هێرش دەکەینە سەریان.

ئەمەشی وت: ئەمەریکا لە سوریا، رێکخراوێکی تیرۆریستی دەپارێزێت، پێویستە دەسەڵاتی نوێی سوریا مامەڵە لەگەڵ ئەم بابەتەدا بکات.

زیاتر: سەرۆک کۆماری تورکیا فەرمانی بە سەربازانی تورکیا کردوە، بۆ ئەوەی دەستبەسەر زیندان و کەمپەکانی باکوری رۆژهەڵاتی سوریادا بگرن کە ئەندامانی رێکخراوی داعش تێیدا دەستبەسەرن و ئێستا لەلایەن هەسەدەوە بەڕێوەدەبرێن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا