سەعدی ئەحمەد پیرە: ئێمە و پارتی ركابەری یەكترین نەك دووژمنی یەكتر

کوردستان 19/10/2023

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەكتەبی سیاسی بڕیاردراوە، شاندێك بە سەرۆكایەتی سەرۆكی یەكێتی پێكبهێنرێت بۆ سەردانكردنی تەواوی لایەنەكان و لەگەڵ پارتی ركابەرن، بەڵام دووژمن نین.
سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" بەشێكی كۆبوونەوەكە تەرخانكرابوو بۆ جێبەجێكردنی یەكێك لە راسپاردەكانی كۆنگرە كە بریتیە لە دروستكردنی شاندێك بۆ سەردانیكردنی لایەنەكان".
وتیشی:" لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا شاندێكی باڵای یەكێتی بە سەرۆكایەتی سەرۆكی یەكێتی سەردانی لایەنەكان بكات و ئامانج و وردەكاری كۆنگرەیان بۆ روونبكاتەوە، بەو هیوایەی ئەو سەردانانە ببنە هۆكارێك بۆ دروستبوونی یەكڕیزی لەنێوان لایەنەكان بۆ ئەوەی چیتر كەس نان و پیاز بە یەكڕیزنەبوونی لایەنەكان لە بەغدا نەخوات".
ئاماژەی بەوەشكردووە:" پەیوەندییەكانی یەكێتی و پارتی لە ئاستێكی باشدایە ئێمە و پارتی ركابەری یەكترین نەك دووژمنی یەكتری نین، ركابەریمان لە رابردوودا هەبووە و لە ئێستاشدا هەیە و لە داهاتووشدا دەبێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا