شارەزایەکی عێراقی رایگەیاند، ئەمشەوی بۆ یەک کاتژمێر و نیو مانگگیران روودەدات و لە ئاسمانی تەواوی عێراق بەدیدەکرێت.
ئەمشەوی شەممە، سادق عەتیە شارەزای کەشناسی عێراقی رایگەیاند:" ئەمشەوی مانگگیران روودەدات کە تێیدا ٦٪ی رووبەری مانگ بەهۆی زەوییەوە دەگیرێت".
تیشی:" مانگگیرانەکە لە کاتژمێر ١٠:٣٥ دەستپێدەکات و لە ١١:١٤ خولەک دەگاتە لوتکە و لە ١١:٥٢ خولەکدا کۆتاییدێت".
سادق عەتیە دەڵێت:" مانگگیرانی ئەمشەو لە تەواوی عێراق و وڵاتە عەرەبییەکان و ئاسیا و ئەوروپا روونی بەدیدەکرێت".