سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل
ئاشکرایکرد، دوای کۆتاییهاتنی شەڕ، ئاسایشی گشتی کەرتی غەززە لە ئەستۆی ئەواندا
دەبێت.
بنیامین ناتانیاهو سەرۆک
وەزیرانی ئیسرائیل لەمیانەی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تۆڕی ABCی ئەمەریکی رایگەیاند:" دوابەدوای کۆتاییاهتنی شەڕ،
بەرپرسیارێتی ئەمنی لە غەززە دەگرینە ئەستۆ".
ئاماژەی بەوەشکرد:"
دوای ئەوەی بەرپرسیارێتی ئەمنی غەززەمان لە ئەستۆگرت، ئیسرائیل بۆ ماوەیەکی بێسنوور
و دیارینەکراو، لە ئاسایشی گشتی غەززە بەرپرسیار دەبێت".
باسی لەوەشكرد:"
بەهۆی ئەوەی پێشتر ئێمە ئەو بەرپرسیارێتییەمان لە ئەستۆنەگرتبوو، چەکدارانی حەماس
بەشێوەیەک زیادیانکرد کە نەماندەتوانی پێشبینی بکەین".