خدر رەش ئەحمەدی، ناسراو بە "حەمەی
مەهابادی"، ئەکتەری دیاری رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، دوای 13 ساڵ لە نەخۆشکەوتنی، خدر رەش ئەحمەدی، ئەکتەری دیاری خەڵکی مهابادی رۆژهەڵاتی کوردستان کە
بە "حەمەی مەهابادی" ناسراوە، کۆچی دواییکرد.
حەمە مەهابادی یەکێک بوو لە دیارترین
ئەکتەرە کۆمیدییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، لە بەشێک لە فیلمەکانیدا بە ناوی حەمە
رۆڵی گێڕاوە و بەهۆیەوە زیاتر بە ناوی "حەمە مەهابادی" ناسراوە.
ئەو هونەرمەندە لە ساڵی 2010ـەوە بەهۆی
جەڵتەی مێشکەوە وەکو پێشتر توانای قسەکردن و جووڵەی نەمابوو.