لە ویلایەتی تەکساس لە ئەمەریکا فڕۆکەیەک نیشتنەوەیەکی ناچاری ئەنجامدا و
بەهۆیەوە لەگەڵ ئۆتۆمبێلێک پێکیاندادا.
بە گوێرەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە،
فڕۆکەیەکی بچووک لە جۆری " Lancair
IV-P Propjet"
لە فڕۆکەخانەی "Aero Country" لە ویلایەتی تەکساس
نیشتنەوەی ناچاری ئەنجامدا، بەهۆیەوە لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکدا پێکیاندادا.
باس لەوەدەکرێت کە رووداوەکە زیانی گیانی نەبووە و زیانەکان تەنها ماددین.