راهێنەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ئاشکرایکرد، ئەو
رەخنانەی لە دەرەوەی یاریگا ئاڕاستەیان دەکرێت، گاریگەرییان لەسەر یانەکەی دەبێت.
چاڤی هێرناندزی ئیسپانی و راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە
رایگەیاند:" بێگومانم ئەو رەخنانەی رۆژنامەنووسان ئاڕاستەی یانەکەمانی دەکەن
کاریگەرییان لەسەر یانەکە هەیە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" خۆم وەکو یاریزان ئەوەم بەسەردا
هاتووە کە رەخنەی رۆژنامەنووسان کاریگەرییان لەسەرمان هەبووە، ئەو رەخنانە کەشێکی
نەرێنی دروستدەکەن و زیانمان پێدەگەیەنن، هەمووشتێک کە لە دەرەوەی یاریگا دەوترێت
کاریگەری لەسەر یاریزانەکانم بەجێدەهێڵێت".