خوێندکارانی ١٢ی ئامادەیی لە گەرمیان: بەردەوام دەبین لە ناڕەزایەتییەکان

کوردستان 13/11/2023

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

جارێکی دیکە خوێندکارانی ١٢ی ئامادەیی لە سنووری گەرمیان رژانە سەر شەقامەکان و جەختیانکردەوە، تاوەکو داواکارییەکانیان جێبەجێ دەکرێت بەردەوام دەبن لە دەربڕینی ناڕەزایەتی.
یەکێک لە نوێنەرەکانی خوێندکارانی ناڕازی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی لە کەلار رایگەیاند:" بارودۆخی ئێستای هەرێم، خۆپیشاندان، بایکۆت، خراپی گوزەرانی مامۆستایانمان و نەبوونی مووچە کاریگەری لەسەر دواکەوتنی ئێمە لە پڕۆسەی خوێندن هەیە، ئەویش هۆکارێکە بۆ لەبارچوونی خەونەکانمان و بەفیڕۆچوونی رەنجی چەندین ساڵەمان".
جەختیلەوەشکردەوە:" لێرەوە رایدەگەیەنین ئێمە وەک خوێندکارانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی بە سەرجەم بەشەکانییەوە، لە ناڕەزایەتییەکان بەردەوام دەبین تاوەکو ئەوکاتەی داواکارییەکانمان جێبەجێ دەکرێت، کە داواکارییەکەشمان یان درێژکردنەوەی پڕۆسەی خوێندنە، یاخود کەمکردنەوەی مەنهەج".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا