تەنها ئەمڕۆ ٤٠٠٠ لە بەهای دینار بەرزبووەوە

ئابوری 14/11/2023

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

تەنها ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی عێراق، نزیکەی چوار هەزار دینار لە بەهای دیناری عێراقی بەرزبووەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، بەهای دیناری عێراقی لەکاتی داخستنی بازاڕدا بەرزبووەوە بۆ ١٥٥ و ٥٠٠ دینار بۆ هەر ١٠٠ دۆلارێک، ئەویش لەکاتێکدا کە بەیانی ئەمڕۆ ١٥٩ هەزار و ٢٥٠ دینار بوو.

لە رۆژی رابردووەوە، بەهای دینار بەردەوامە لە بەرزبوونەوە، ئەویش دوای ئەوەی شاندێکی عێراقی و ئەمەریکی لە ئەبوزەبی ئیمارات کۆبوونەوە و بڕیاریاندا بانکی زیاتری عێراقی لە پێگەی فرۆشتنی دۆلار بەشداری پێبکەن.

بە دوای بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵەدا، راستەوخۆ کاریگەری لە نرخەکاندا روویدا و لە درەنگانی شەوی رابردووەوە نرخەکان روویان لە گۆڕانکاری کرد.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا